حزبوڵڵای عێراق : داگیرکەران لە ژێر ناوی ناتۆدا لە عێراق چالاکیی دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395504-حزبوڵڵای_عێراق_داگیرکەران_لە_ژێر_ناوی_ناتۆدا_لە_عێراق_چالاکیی_دەکەن
بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق جەخت یکردەوە ، داگیرکەران لە ژێر ناوی ناتۆدا لە عێراق چالاکیی دەکەن و لەبەر ئەوە ، پەلاماری گروپەکانی خۆڕاگری لە دژی ئەوان تادێ زۆرتر دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 10:38 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای عێراق : داگیرکەران لە ژێر ناوی ناتۆدا لە عێراق چالاکیی دەکەن

بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق جەخت یکردەوە ، داگیرکەران لە ژێر ناوی ناتۆدا لە عێراق چالاکیی دەکەن و لەبەر ئەوە ، پەلاماری گروپەکانی خۆڕاگری لە دژی ئەوان تادێ زۆرتر دەبێت .

بە پێی راپۆرتی فورات نیوز ،  ئەبووعەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ،ئامادەبوونی لەشکەریانی داگیرکەری ئەمریکی  کە لە ژێر ناوی ناتۆدا کار دەکەن ، وادەکات پەلاماری تاقمەکانی خۆڕاگریی لە دژی داگیرکەران زیاتر بێ . 

عەسکەریی بە ئاماژە بە ھەنگاوە دوژمنکاریەکانی ئەمریکا ، رژێمی زایۆنی و عەرەبستان لە عێراق پیی داگرت ، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەبێ لە گەڵ ئەو بەکرێگیراوانەی کە بە ئاراستەی تایفە گەری دا ھەنگاو دەنێن ، ھەڵسوکەوت بکەن . 

نابراو جەختی کردەوە سێ کوچکەی زایونیسم ، ئەمریکا و عەرەبستان بەرپرسی توندبوونی پەلاماری تاوانکارانە لە دژی خەڵک و ھێزە عێراقیەکانن .