ھێزەکانی خۆڕاگری: عێراق پێویستی بە ھیچکام لە ھێزەکانی بیانی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399133-ھێزەکانی_خۆڕاگری_عێراق_پێویستی_بە_ھیچکام_لە_ھێزەکانی_بیانی_نییە
لێژنەی ڕێکخستنی ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق جەختی کرد: خواستی خۆڕاگری زوڵاڵ و ڕاشکاوانەیەو ئەم وڵاتە پێویستی بە ھیچکام لە لەشکریانی بیانی نییە، لە ھەر شێوازێکیش دا کە بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2021 11:12 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی خۆڕاگری: عێراق پێویستی بە ھیچکام لە ھێزەکانی بیانی نییە

لێژنەی ڕێکخستنی ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق جەختی کرد: خواستی خۆڕاگری زوڵاڵ و ڕاشکاوانەیەو ئەم وڵاتە پێویستی بە ھیچکام لە لەشکریانی بیانی نییە، لە ھەر شێوازێکیش دا کە بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی «ئەلئیعلامولموقاوەمە»، لێژنەی ڕێکخستنی ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە خولی چوارەمی وتووێژە  ستراتژییەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان بەغداو ئەمریکا کراوە چەندفاقانەو ناڕوونە.

خۆڕاگریی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە کەم و کوڕی و نازوڵاڵیەکانی ئێستا لە بەیاننامەی ھاوبەشی بەغداو واشێنگتۆن وتی: خۆڕاگریی عێراق دەرەنجامی ئەو وتووێژانەی پێ و شوێن گرتووەو ھەتا کاتی کشانەوەی ڕاستەقینەی ھێزەکانی بیانی ڕەوشتی نائاسایی خۆی ڕادەگرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردو لە پاش واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکرد کە لە لایەن کۆشکی سپییەوە خوێندرایەوە.