ئاب 16, 2021 04:00 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی حەوت سەرکردەی داعش لە باکووری عێراق

وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕۆژی یەکشەممە باسی قۆڵبەست کرانی حەوت سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتییانەی پەیامنێرانی لاو، وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: ئەم حەوت سەرکردەیەی داعش لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ھێزەکانی عێرڕاق لە پارێزگای نەینەوای باکووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کراون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ