وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: ناوچەکە پێویستی بە پەرە پێ دانی ھاواھەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400185-وەزیری_دەرەوەی_عەرەبستان_ناوچەکە_پێویستی_بە_پەرە_پێ_دانی_ھاواھەنگییە
وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێکدا لە لوتکەی ناوچەیی پشتگری کردنی عێراق وتی: ئەوەی بە سەر ناوچەکەدا تێ دەپەڕێت، پێویستی بە بەرز کردنەوەی ئاستی ھاواھەنگییەکانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 15:15 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: ناوچەکە پێویستی بە پەرە پێ دانی ھاواھەنگییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێکدا لە لوتکەی ناوچەیی پشتگری کردنی عێراق وتی: ئەوەی بە سەر ناوچەکەدا تێ دەپەڕێت، پێویستی بە بەرز کردنەوەی ئاستی ھاواھەنگییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا، «فەیسەڵ بن فەرحان» لە لێدوانەکەی دا جەختی لە پشتگری کردنی عێراق و ھەوڵ١دان بۆ پاراستنی ئاسایشت و سەقامی عێراق کردەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و عەرەبستانی بە مێژوویی و لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش زانی و وتی: عەرەبستان ھەنگاوەکانی لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی سەقام لە عێراق د ا بەردەوام دەکات.

«فەیسەڵ بن فەرحان» بوارگەی عەڕعەڕی بە پاڵپشتی ئابووریی ھەردووک وڵاتەکە زانی و وتی: عەرەبستانی سەعودی لە ئاراستەی ھاواھەنگی لە گەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بۆ خەباتی دژی توندئاژۆیی و تیرۆریزم دەجوڵێتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە  وتووێژ ھەمان بژاردەی چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراقە وتیشی: دیپلۆماسیی عەرەبستانی سەعودی لە سەر بنەمای داکۆکی لە ئاشتی و پێشگرتن بە پێکدادان و بەکارھێنانی وتووێژە.