ئه‌یلوول 21, 2021 23:09 Asia/Tehran
  • عێراق: نەیاری ھەرچەشنە بەکارھێنانێکی وڵاتەکەمانین بۆ دەست درێژی کردنەسەر خاکی وڵاتانی دراوسێ

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەتوندی نەیاری ھەرچەشنە بەکارھێنانێکی خاکەکەیەتی بۆ دەست درێژی کردنەسەر خاکی وڵاتانی دراوسێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەو پەیوەندییە دوو لایەنەیەی کە عێراق لەگەڵ وڵاتی دراوسێ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەیەتی لە سەر بنەمایەکی پتەوی سەرچاوەگرتوو لە ھاوکاری و دابی دراوسێیەتییەو لە قۆناغی ئێستادا لە ھەموو بوارێکدا بە تایبەت ئاسایشتی و سەربازی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی ئەم دواییەی سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران لە بارەی بوونی جم و جوڵی دوژمنانە لە سەرزەویی عێراق دا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: عێراق بەتوندی نەیاری ھەرچەشنە بەکارھێنانێکی خاکەکەیەتی بۆ دەست درێژی کردنەسەر خاکی وڵاتانی دراوسێ و پابەندی پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا.

 

سەرپەیڤ