هەڵبژرادنەکانی عێراق؛واقیعی یان وەهم و خەیاڵ؟
بە نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ئەم ڕۆژانە شەقامەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق پڕن لە وێنە و لافیتە. ڕوخساری زەردەخەنەی کاندیدەکان بە ژستگەلی جۆراوجوردا و بە دروشمگەلی جوراوجور .
لە حاڵێکدا کە خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی عێراق خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەکەن، پرسیارێک لە پشت ڕکەبەری بانگەشەکانەوە دێتە ئاراوە کە ئایا وێنە و دروشم بەسە بۆ دروستکردنی متمانە؟ یان هاوڵاتی عێراقی لە نێوان ئەو وەهمانەی کە لە کەمپەینەکاندا پێی دەفرۆشن و ئەو ڕاستیەی کە لە ژیانی ڕۆژانەیدا ڕووبەڕوویەتی ئاگادارە ؟ هاوڵاتیانی عێراق زۆر بەڵێنیان بیستووە کە هەموویان دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان نامێنن و ئەمڕۆش زیاتر لە هەموو کاتێک تێدەگەن کە هەڵبژاردن بابەتێکی بێ بایەخ و کات بەسەربردنێکی سیاسی نییە، بەڵکو تاکە ڕێگەی دەربازبوونە لە شکستەکانی پێشوو و باشترین ئامرازە بۆ بووژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی. ڕاستە لەم ماوەیەدا هەزاران کاندید بە بڕیاری کومیسیونگەلی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەری شیاوەتیان پشت ڕاس نەبووەوە و ڕاستە زۆر کەسایەتی کۆن جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ ناو گۆڕەپانەکە، بەڵام ئەمە بە مانای نائومێدی نییە. لە هەر خولێکی هەڵبژاردندا نەوەیەکی نوێ لە کەسایەتییەکان بەشدارن، کە دەتوانین ئومێدمان پێیان بێت . عێراق ئەمڕۆ لە دڵی هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدایە؛ لە لایەکەوە ڕووبەڕووی فشارە دەرەکیەکان دەبێتەوە و لە لایەکی تریشەوە کێشە و نیگەرانی ناوخۆیی. بۆیە ڕەنگە وێنە و دروشمەکان وەهم بن، بەڵام خودی هەڵبژاردن وەهم نییە، بەڵکو ئامرازێکی یاسایی و ئاشتیانە کە ئەزموون سەلماندوویەتی کە باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە وڵاتدا.