تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 19:42 Asia/Tehran
  • پیداگری فواد حسێن لە سەر پێوەندی پتەو و پاوەجیی ئێران و عێڕاق

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پیداگرت ، پێوەندی عێراق لەگەڵ ئێران پتەو و پاوەجییە ولەسەر پایە وبناغەی پێوەندیە فەرهەنگیەکانە.

"فوادحسێن " وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتاردانێکدا بە ئەماژەدان بە پێوەندی ڕوولە گەشەی دوو وڵاتی دراوسێی ودوست یانی ئێران و عێراق وتی: پێوەندی ئێران وعێراق پتەو وپاوەجییە ولەسەر پایە وبناغەی دراوسێیەتی وهاوبەشیە فەرهەنگیەکانەوئەم پێوەندیە هەمووکات ڕوولە گەشە بووە وئەمڕۆکە پێوەندی بەغدا وتاران لەبوارە جۆربەجۆرەکان پتەوە.

فواد حسێن هەروەها عێراقی بە نێونجێگەری ناوچەیی بۆ لەناوبردنی بەهەڵە تێگەیشتنەکانی نێوان وڵاتانی ناوچە زانی ولە هەماهەنگی وڵاتان لەگەڵ ئێران وسووریا لەدژی تیرۆریستەکانی داعش هەواڵی دا. ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی گروپە تیروریستە داعشیەکان لە ناوخاکی سووریا وتی: تیرۆریستەکانی داعش لە برێک لە ناوچە سنووریەنزیکەکانی عێراق و سووریا بوونیان هەیە وبی گومان لە شەڕ لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعش ئێران هەمووکات یارمەتی عێراقی داوە وئەم هاوکاریە بەردەوامە.   

سەرپەیڤ