جڤینەکەی ھەولێر و شەپۆلی ئیدانەکاریەکان
کۆبوونەوەکەی رۆژی ھەینی ھەولێر کە تیایدا داوای ئاسایی کردنی پێوەندی عێراق و ئیسراییل کرا ، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی و شەرمەزارکردنی لە ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق لێکەوتەوە .
دەسبەجێ هەریەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەبارەی کۆبوونەوەکە پیشانداوە و بێئاگایی خۆیان لە نێوەڕۆکەکەی دەربڕیوە؛ ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو بۆچوون و هەڵوێستانەی لەو کۆبوونەوەیەدا دەربڕاون، به هیچ شێوەیهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه.
حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەک دا دژایەتی بەبڕشتانەی خۆی لەگەڵ کۆبوونەوە نایاساییەکان کە لە هەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە، ڕاگەیاند.
بەیاننامەکەی نووسینگەی مێدیایی کازمی ئاماژە دەکات کە لەلایەکی تریش هێنانە ئارای چەمکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە بواری دەستوور، مافی و سیاسی لە عێراق قبووڵ نەکراو و ڕەت کراوەیە .
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی : " جەخت لەسەر هەڵوێستی جێگری عێراق دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە دۆزی فەلەستین و بەجێهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین".
ڕاشیگەیاندووە" ئەو کۆبونەوەی بەمدواییە لە هەولێر سازدراوە بۆ بانگەشەکردن بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، نوێنەرایەتی خەڵک و دانیشتوانی شارە عێراقییەکان ناکات و تەنیا گوزارشت لەو کەسانە دەکات کە بەشدارییان تێدا کردووە".
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لەبارەی کۆنگرەی (السلام والاسترداد) نیگەرانى خۆى راگەیاندو ئاماژەى بەوە کردوە کە ئەم کۆنگرەیە "پیلانگێڕانە" بووە و کەسانێکی "نەکراو و ناحەز بەدۆزی رەوای گەلەکەمان" رێکیان خستووە.
مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانیش رایگەیاند: " پشتیوانی دۆزی دادپەروەرانەی فەلەستین دەکەین".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئێمە وەکو یەکێتی رایدەگەیێنن کە بە هەموو شێوەیەک ئەو جۆرە کۆبوونەوانە رەتدەکەینەوە، ئیدی لە هەرێمی کوردستان بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق. رایدەگەیێنین کە پشتیوانیی دۆزی دادپەروەرانەی فەلەستین دەکەین. هەروەکو دووپاتی دەکەنەوە هەر هەڵوێستێک گرێدراو بێت بە سیاسەتی دەرەوە، ئەوا بەپێی دەستووری عێراق تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە".
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدریش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە کۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت، ئەگەر نا، پێویستە لەسەر حکومەت هەموو بەشدارانی کۆبونەوەکە دەستگیربکات و سزایان بدات".
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هاوپەیمانیە سکاڵای لەسەر بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر تۆمار کرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند سزای دەستگیر کرانی بەشداربووان لە کۆنفڕانسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەولێر دەرچووە.
رۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و تێیدا پشتگیریی خۆیان دەربڕی بۆئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت.