کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە لەشکریانی عێراقی لە باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404021-کوژران_و_بریندار_بوونی_کۆمەڵێک_لە_لەشکریانی_عێراقی_لە_باکووری_بەغدا
لە ھێرشێکی تیرۆریستیی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی عێراق لە باکووری بەغدا کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2021 13:12 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە لەشکریانی عێراقی لە باکووری بەغدا

لە ھێرشێکی تیرۆریستیی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی عێراق لە باکووری بەغدا کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «بەغدا ئەلیەوم» وتی: بەرناوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەڵیانکوتایە سەر ھەنگی تایبەتیی پۆلیسی «سەلاحەددین» لە جاددەی نێوان « سینیە_ حەدیسە» لە بەشی «سەرسار» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای شاری «بیجی».

ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییە ڕایگەیاند: لەم ھێرشەدا سێ لەشکریی سەربە ھەنگە تایبەتییەکەی سەلاحەددین کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھێرشە کاتێک ئەنجامی گرت کە دەستەیەکی ئەم ھەنگە بۆ گەشت لێدان سەردانی ناوچەکەیان کرد بوو کە تیرۆریستانی داعش بە ڕۆکێت کردنیانە ئامانج.