تازەترین ھەڵوێستی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بارەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404666-تازەترین_ھەڵوێستی_ڕاوێژکاری_ئاسایشتی_نیشتیمانیی_عێراق_لە_بارەی_سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لەگەڵ باڵوێزی سووریا لە بەغدایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • تازەترین ھەڵوێستی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بارەی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لەگەڵ باڵوێزی سووریا لە بەغدایان کرد.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نسشتیمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «سەتام جەدعان دەندەح» باڵوێزی سووریا لە بەغدا دیداری کردو ھەردووک لا ئاسایشتی سنوورەکانی دوو وڵات و دۆسیەی ئوردوگای سەرسنووریی «ئەلھەول»یان شی کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلئەعرەجی و جەدعان دەندەح ھەروەھا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکان لە ئاستی ناوچەیی و جیھان وتووێژیان کرد.

ئەلئەعرەجی لە دیدارەکەدا پێی داگرت: سووریا بەشێکە لە جەماوەری عەرەب و گەلی سووریا خۆڕاگری و پشوودرێژیی خۆی لە ھەمبەر پیلانەکاندا سەلماندووە.

باڵوێزی سووریاش ئاماژەی کردووەتە ڕۆڵی گرینگی عێراق و پێی داگرتووە کە ئەم وڵاتە قورساییەکی گەورەی لە جیھانی عەرەب دا ھەیە.