قۆڵبەست کرانی چوار ئەفسەری ھەواڵگریی عێراق بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404766-قۆڵبەست_کرانی_چوار_ئەفسەری_ھەواڵگریی_عێراق_بە_تاوانی_سیخوڕی_بۆ_ڕژێمی_زایونی
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: چەند کەس لە ئەفسەرانی باڵای دەزگای ھەواڵگریی عێراق بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ڕژێمی زایونی قۆڵبەست کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2022 10:47 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی چوار ئەفسەری ھەواڵگریی عێراق بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕژێمی زایونی

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: چەند کەس لە ئەفسەرانی باڵای دەزگای ھەواڵگریی عێراق بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ڕژێمی زایونی قۆڵبەست کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەعلومە، بڕێک لە سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: دادگەی باڵای عێراق ڕۆژی پێنج شەممە فەرمانی قۆڵبەست کرانی چوار ئەفسەری ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ئەم وڵاتەی بە تاوانی پێکھێنانی تۆڕێکی سیخوڕی بۆ موساد دەرکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەشکر «ماجید دەلیمی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی عێراق و لە کەسانی ھیەرە نزیکی کازمی و ھەروەھا «ئەحمەد ئەبو ڕەغیف»ی جێگری لە دەزگای ھیەواڵگریی عێراق لەنێو قۆڵبەستکراوان دان.

بە پێی ڕاپۆرتی کاربەدەستانی دەزگای ھەواڵگریی عێراق و بەگوێرەی دەرەنجامەکانی لێپێچینەوەکان ئەوە دەرکەوتووە کە تۆڕێک لە سیخوڕانی موساد لە نێو دەزگای ھەواڵگریی عێراق دا پێک ھاتووە.