دادگەی فیدراڵی عێراق: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق یاسایی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404884-دادگەی_فیدراڵی_عێراق_یەکەم_کۆبوونەوەی_پەرلەمانی_عێراق_یاسایی_بوو
دادگەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە شێوەی یاسایی بەڕێوە چووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2022 16:23 Asia/Tehran
  • دادگەی فیدراڵی عێراق: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق یاسایی بوو

دادگەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە شێوەی یاسایی بەڕێوە چووە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی سێ شەممە سکاڵای نوێنەری پەرلەمانی ئەم وڵاتە «یاسم خەشان» ی ڕەت کردەوەو بە دەرکردنی بڕیارێک مشت و مڕی پەیوەست بە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی کۆتایی پێ ھێناو بە یاسایی زانی.

لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵ دا ھاتووە، سەرۆکایەتیی «خالید دوڕاجی» لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێراق ھیچ لێکدژییەکی لەگەڵ یاسای بنەڕەتی دا نەبووە.

دادگەی فیدراڵ ھەروەھا بەردەوامیی فەرمانی ھەڵپەسێردرانی کاتیی چالاکییەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تازەی عێراقی ھەڵوەشاندەوە.

لە سکاڵاکەی «باسم ڕەخشان» دا کە بە ھۆی پارێزەرەکەیەوە ڕادەستی دادگەی ف یدراڵی عێراق کرا داوا کرا بوو کە تەواوی بڕیارەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە ھەڵوەشێتەوە.