کۆبوونەوەی گرینگی چواچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409358-کۆبوونەوەی_گرینگی_چواچێوەی_ھەماھەنگیی_شێعەکانی_عێراق_لە_بارەی_گۆڕانکارییەکانی_ئەم_وڵاتە
چوارچێوەی ھەماھەنگیی سیاسیی شێعەکانی عێراق لە میانەی دانیشتنێکدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2022 20:41 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی گرینگی چواچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە

چوارچێوەی ھەماھەنگیی سیاسیی شێعەکانی عێراق لە میانەی دانیشتنێکدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، چوارچێوەی ھەماھەنگیی سیاسیی شێعەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە بارەی ڕێگاکانی پێکھێنانی کۆتلەی زۆرینە کە بەرپرسی ناساندنی پاڵێوراوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە پێکەوە ڕاوێژیان کردو داوایان لە تەواوی لایەنە کوردییەکانیش کرد کە پرسی دیاری کردنی پاڵێوراوی سەرۆک کۆمارەتی ڕوون کەنەوە.

نووسینگەی میدیایی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەدا پرسەکانی پەیوەست بە ھەوڵی پێکھێنانی کۆتلەی زۆرینەی پەرلەمانی و چالاکیی لێژنە پێکھاتووەکان بۆ وتووێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ھەروەھا ئامادە کردنی بەرنامەی حکومەتی لە ئاراستەی وەدی ھێنانی خواستی گەلی عێراق و دیاری کردنی پێوەرو میکانیزمی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی تاوتوێ کراوە.

بەشدارانی دانیشتنەکە لە سەر گرینگایەتیی جێگیربوونی ڕەوتی سیاسی لە ڕێگای پێکھێنانی دەوڵەتێکی یەکانگیر بۆ دابین کردنی داخوازیی تەواوی عێراقییەکان بە بێ جیاوازی پێیان داگرتووە.