حەیدەر عەبادی: کۆتلە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409518-حەیدەر_عەبادی_کۆتلە_سیاسییەکان_ناکۆکییەکانیان_وەلا_بنێن
سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوای لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراق کرد کە ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2022 05:24 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی: کۆتلە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن

سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوای لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراق کرد کە ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «حەیدەر عەبادی»سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە نیشتیمان پەروەری لەم وڵاتە لەنێو ناچێت و عێراق لە تەواوی تێکھەڵچوونەکاندا سەرکەوتوو دەبێت، داوای لە تەواوی کۆتلە سیاسییەکان کرد کە لە پێناوی نیشتیمان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن.

عەبادی وتیشی: یشتیمان پەروەری لەم وڵاتە لەنێو ناچێت و ھەر چۆن ئەم وڵاتە بە سەر تیرۆریزم دا سەرکەوت، لە تەواوی پێکدادانەکانیش دا لە ئاراستەی یەکگرتن و شوناس و داھاتوو سەرکەوتوو دەبێت.

«حەیدەر عەبادی» داوای لە تەواوی کۆتلە سیاسییەکان کرد کە لە پێناوی عێراقی نیشتیمان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و ھیوا لە ناخی خەڵک دا بگەشێنەوە، چونکو بە قسەی ناوبراو ڕابەری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ھیچ قازانجێکی بۆ خۆی نەوێت و بەس بیر لە قازانجی خەڵکەکەی بکاتەوە.