پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی ئێراق بۆسەر سێ بنکەی داعش
تشرینی دووهم 04, 2022 14:40 Asia/Tehran
ئەرتەشی ئێراق هێرشی کردۆتە سەر سێ بنکەی ڕەشەکوژانی داعش لە کەرکووک
ئەحمەد عوبەیدی فەرماندەری سەر بە هیزی بەرگری تیرە و هۆزەکانی ئێراق ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی ئەرتەشی وڵاتەکەی سێ بنکەی ڕەشەکوژانی داعشیان لە دەڤەری ڕەشادی کەرکووک داوەتە بەر پەلامار.
ناوبراو وتی: فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئێراق بەهۆی بۆردومانی سێ بنکەی داعش ئەرکێکی پێ سپێردراوی گرینگیان لە دەوروبەری دەڤەری ڕەشاد لە باشووری کەرکووک بەڕێوە بردوە.
فەرماندەری سەر بە هیزی بەرگری تیرە و هۆزەکانی ئێراق وتی: ئەو هەڵمەتە بەپێی زانیاریەکی ورد بەڕێوە چوە و ئەو حەشارگانە بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ کراونە ئامانج.
چەند دەڤەرێکی سەر بە شاری کەرکووک هێندێک جارچالاکی و جم و جووڵی ڕەشەکوژانی داعش بەخۆیەوە دەبینن.