بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە بنکە و باڵوێزخانەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413438-بەرزبوونەوەی_دەنگی_قیژۆکی_ئاگادارکردنەوە_لە_بنکە_و_باڵوێزخانەی_ئەمریکا
دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوەی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەرز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 09:17 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە بنکە و باڵوێزخانەی ئەمریکا

دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوەی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەرز بووەوە.

کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەرز بووەتەوە.

ھەتا ئێستا ھیچ جۆرە وردەکاریی زیاترلە بارەی ئەم ھەواڵە بڵاونەکراوەتەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی بەهاوەن و هێزەکانی ئەم وڵاتە سەرەڕای دانانی سیستەمی بەرگریی جۆراوجۆر، بێ توانایی خۆیانیان لەمەڕ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە سەلماندووە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەی لەشکرییەتیرۆریستەکانی ئەمریکا لە عێراق لەوان بنکەی "ئەلتاجی" و "ئەلبەلەد" لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بوونەتە ئامانجی هێرشی موشەکی.