فەرمانی ئەلسودانی بۆ چاوەدێری بە سەر کۆنترۆڵی سنووری عێراق لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413874-فەرمانی_ئەلسودانی_بۆ_چاوەدێری_بە_سەر_کۆنترۆڵی_سنووری_عێراق_لەگەڵ_ئێران
ووتەبێژی فەرماندەری گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق جەختیکرد: سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق، سوریا و ئێران بگرنە دەستخۆیان
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2022 13:15 Asia/Tehran
  • فەرمانی ئەلسودانی بۆ چاوەدێری بە سەر کۆنترۆڵی سنووری عێراق لەگەڵ ئێران

ووتەبێژی فەرماندەری گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق جەختیکرد: سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق، سوریا و ئێران بگرنە دەستخۆیان

لیوا یەحیا ڕەسول، ووتەبێژی فەرماندەری گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق باسی لە فەرمانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە بۆ کۆنترۆڵی سنووری عێراق و ئێران.

لیوا یەحیا ڕەسول ئەمڕۆ (سێشەممە) لە پرێسکۆنفرانسێک لەبەغدا جەختیکرد سەد و دووهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی جامی گەلانی کەنداوی فارس لەبەسرە هاوکاتە و  ووتیشی عێراق لەهەموو وڵاتانی عەرەبی پێشوازی دەکات.

میدل ئیست نیوز بە گێرانەوە لە ووتەبێژی هێزەچەکدارەکانی عێراق ڕاپۆرتی دا بەڕێوە چوونی ئەم جامە ئەم پەیامەی هەیە عێراقی ئەمڕۆ لە نیعمەتی پاوەجێی وئاسایش کەڵک وەردەگرێت.

ڕەسول رایگەهاند محەممەد شیاع ئەلسودانی لەپۆستی فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانەکانی پێویستی بۆ گرتنە دەستی کۆنترۆڵی ناوچەکانی سنووری لە نێوان عێراق ئێران و سوریا لە لایەن هێزی سەربازی عێراقی و پشتگری لۆجێستیکی لەوانی دەرکردووە.

 لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی سەعوودی شەرقۆلئەوسەت بەگێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادار عێراقییەکان ئیدعای کردووە ژمارێک لە پارتەکانی شیعەی عیراقی لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایان کردووە بە شێوەی تایبەت لەگەڵ ئەمریکاییەکان دانووستان بکەن لە پێناو قەدەخەی فڕینی خۆفڕە ئەمریکاییەکان و نەهێشتنەوەی هەموو پێگە ئەمریکاییەکان لە سەرانسەری عێراق لە وان هەرێمی کوردستان.