شێخ هومام حەمودی: قەیرانی دۆلار دەبێ ببێتە دەرفەتێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئابوریی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413917-شێخ_هومام_حەمودی_قەیرانی_دۆلار_دەبێ_ببێتە_دەرفەتێک_بۆ_نۆژەنکردنەوەی_ئابوریی_عێراق
سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە وڵاتەکەی بە دەرفەتیک زانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئابوری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2022 08:42 Asia/Tehran
  • شێخ هومام حەمودی: قەیرانی دۆلار دەبێ ببێتە دەرفەتێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئابوریی عێراق

سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە وڵاتەکەی بە دەرفەتیک زانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئابوری عێراق.

"شێخ هومام حەمودی"ی سەرۆکی مەجلیسی  ئەعلای  ئیسلامی عێراق لە دژکردەوە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق وتی: پێمان وایە کاتی ئەوە هاتوە کە کێشەی  بەربوونەوەی  قەیرانی دۆلار بکەینە دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنی سەر لەنوێی  رێکخستنی دارایی وڵاتەکەمان و بەمجۆرە ڕۆڵی ئابوری لە کەرتی بەکارهێنان و بەرهەمهێنان دا باشتر بکەین.

حەمودی وێڕای هێنانە بەرباسی ئەوەی کە ئەو بابەتە هەر تەنیا ئەرکی حکومەت و پارلمان نیە بە ڕاشکاویش وتی  پێویستە   سەرجەم لایەنە ڕامیاری و جەماوەری و میدیایەکان هاوڕێ لەگەڵ یەک بەئاراستەی ئۆپۆزسیۆن و پارتەکان دا تێبکۆشن و بە هەمان شێوە کە نیشتمانەکەیان ڕزگار کرد، دارایەکانیشیان هەر وا ئازاد بکەن و ئابوری وڵات بخەنە ڕەهەندێکەوە کە بە قازانجی هەموولایەک بێ و بەمجۆرە بەرەو ژیانێکی بەشەرەف بیبەنە پێش.

سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای  ئیسلامی عێراق هەروەها وتی ئابوری و دارایەکان و داهاتووی عێراق نابێ بکرێتە قوربانی رەوت و لایەنە جۆربەجۆرەکان و سەرجەم ڕەوتە عێراقیەکان پێویستە هاووهەڵوێست ئەم قەیرانی هەنوکە بکەنە دەرفەت.