ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: بەردەوامی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێشێلی بڕیاری دادگەی فیدراڵە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی نەوت، گاز و سەرچاوە سرۆشتیەکانی پەرلەمانی عێراق وێڕای تۆمەتبارکردنی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بە فرۆشی نەوت بەدەر لە ڕێ و شوێنی یاسایی، ئەو کارەی وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە حۆکمی دادگەی فیدراڵ و پێشیلکردنی مافی ئەو دادگەیە زانی.
"باسم نەغیمش ئەلغەرابی" لە وتووێژێکدا بەڕاگەیاندنی ئەمە کە هاوکاری حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بەدۆسیەی نەوت و لەبەرچاو نەگرتنی حۆکمی دادگەی فیدراڵ ئەگەریی هەیە زیان بگاتە سەرچاوەکانی هەرێم، وتیشی: کۆمیسیۆنی نەوت، گاز و سەرچاوە سرۆشتیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە لیژنەیەک بۆ لێکدانەوەی مەسەلەی بەردەوامکرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەدەر لە چوارچیوەی یاسایی پێک بینێت.
ئەلغەرابی بە ئاماژەدان بەمەکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدووی دۆزرانەوەی ڕێگەچارەی باش لەگەڵ حکۆمەتی فیدراڵ بۆ ڕاگرتنی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەدەر لەچوارچیوەی حۆکمی دادگەی فیدراڵە وتی: بەردەوامی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئێستاکە ئاڵوزی بەدی هێنەر و پیشیلکەری حۆکمی دادگەی فیدراڵی عێراقە.