سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، "محەمەد شیاع ئەلسودانی" "مستەفا غالب مەخیف" سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و "عەلی موحسین ئەلعلاق"ی وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی دەستنیشان کرد.
«سودانی» هەروەها بەڕێوەبەری بانکی تیجارەتی عێراقی خانەنشین کرد و "بیلال ئەلحەمدانی"ی ھاوکات لەگەڵ ڕاگرتنی پۆستەکەی ئێستای،وەک بەڕێوەبەری ئەم بانکە دەستنیشان کرد.
لەماوەی ڕابردوودا عێراق بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو دابەزینی نرخی دیناری بەخۆیەوە بینیوە، بانکی ناوەندDی عێراقیش ئەم بەرزبوونەوەیەی بە "بێ بایەخ" وەسفکردووە و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی دراڤی دەرەکی «بابەتێکی کاتی»یە و "دۆخی دارایی عێراق لە باشترین حاڵەتدایە.
ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی دارایی عێراق هەڵە نییە چونکە لەم دواییانەدا یەدەگی دراڤی دەرەکیی ئەم وڵاتە ٩٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.