لەتیف رەشید: لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415635-لەتیف_رەشید_لە_رێگەی_گفتوگۆوە_کێشەکانی_نێوان_هەولێر_و_بەغدا_چارەسەر_دەکرێن
دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە رێگەی وتارێکەوە لە کۆربەندی هەولێر 2023 رایگەیاند: "گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری پرسەکانی وەکو نەوت و گاز، مادەی 140 و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2023 18:25 Asia/Tehran
  • لەتیف رەشید: لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێن

دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە رێگەی وتارێکەوە لە کۆربەندی هەولێر 2023 رایگەیاند: "گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری پرسەکانی وەکو نەوت و گاز، مادەی 140 و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەردەوامە.

ئەمرۆ چوارشەممە، یەکەم رۆژی کۆڕبەندی هەولێر بەڕێوەچوو و بڕیاربوو تێیدا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق وتارێک پێشکەشبکات، بەڵام بەهۆی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و دواتریش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وڵاتە بێلایەنەکان لە باکۆ، نەیتوانی لە کۆڕبەندەکەدا بەشداری بکات و لە رێگەی عەدنان ئیبراهیم، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراقەوە وتارەکەی خوێندرایەوە.

لە وتارەکەیدا گوتی ، "گفتوگۆ لەبارەی پرسی پێشمەرگە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی ئاوارەکان و چارەسەری کێشەی زەوی بەگوێرەی دەستوور بەردەوامن. پێویستە هەردوو حکومەت بەردەوام بن لە گفتوگۆی زیاتر و بنیاتنەرانە بۆ ئەوەی چارەسەری ئاشتیانە بدۆزنەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان." 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێیتی نیشتمانیی کوردستانیش لەو کۆڕبەندەدا گوتی : کێشه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر شتی زۆر بچوکن و یه‌کێتی ئه‌م دۆخه‌ی زۆر پێ ناخۆشه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بۆ باشترکردنی دۆخه‌که‌ یه‌کێتی ده‌یکات.