وتەبێژی وەزارەتی دەدرەوەی ئێران: هێرشی بەرگریکارانەی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446500-وتەبێژی_وەزارەتی_دەدرەوەی_ئێران_هێرشی_بەرگریکارانەی_ئێران_تەنیا_بۆ_سەر_ئامانجی_سەربازییە
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بەپێچەوانەی ئەمریکا کە پەلاماردانی ئامانجی مەدەنی و ناسەربازیی کردووە بە شێوەی هەمیشەیی شەڕە نایاساییەکانی خۆی، هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە، راپۆرتە فەرمییەکەی قەتەریش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ.
(last modified 2026-09-04T13:27:06+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2026 16:52 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەدرەوەی ئێران: هێرشی بەرگریکارانەی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بەپێچەوانەی ئەمریکا کە پەلاماردانی ئامانجی مەدەنی و ناسەربازیی کردووە بە شێوەی هەمیشەیی شەڕە نایاساییەکانی خۆی، هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە، راپۆرتە فەرمییەکەی قەتەریش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ.

ئیسماعلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم پەیامەدا بە ئاماژە بە بەڵگەی تۆمارکراو لەلایەن قەتەرەوە لە سەندیکای نێودەوڵەتی پێوەندیی لە دوورەوە (ئای تی یو) کە تێیدا جەخت کراوە لەسەر ئەوەی کە هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بووە، وتیشی: دەوڵەتی قەتەر لە بەڵگەیەکی فەرمیدا کە پێشکەشی سەندیکای نێودەوڵەتی پێوەندیی نێودەوڵەتیی ئای تی یوی کردووە ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە هێرشی بەرگریکارانەی ئێران بۆ سەر هێزی ئەمریکایی سەقامگیر لە خاکی قەتەر تەنیا دام و دزگە سەربازییەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و هیچ ناوچەیەکی مەدەنی نەکراوەتە ئامانج.تەنیا بابەتی جیاوازی بانگەشەکراو لە لایەن قەتەرەوە هێرشکرانە سەر دام و دەزگایەکی گازی لە هەژدەی مانگی مارسدا بووە، بەڵام لە بارەی ئەوەشەوە دەبێ ئەوە لەبەر چاو بگرین کە ئەو دام و دەزگایە لەو کاتەدا لە خزمەتی ئۆپەراسیۆنە دەسترێژکارانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بووە.ەم ڕاستییە واتە وردبینی و وشیاریی ئێران لە کاتی دیاریکردنی ئامانجەکانی بۆ هێرشکردنەسەر، بەراورد بکەن لەگەڵ کارنامەی ئەمریکا لە پەلاماری بێ بڕانەوەی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ئامانجی ناسەربازی لەوانە خوێندنگەکان، نەخۆشخانەکان، ناوچە مەدەنییەکان، ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری و زماوەند، پردەکان و زۆر جێگای دیکە جیاوازییەکی یەکجار گەورە لە نێوان گەلێکی خاوەن ژیار و شارستانییەت کە گرنگایەتی دەدا بە پێبەندبوون بە بەها ئەخلاقی مرۆییەکان تەنانەت لە دژوارترین بارودۆخیشدا و دەسەڵاتدارانێکی شەڕخواز کە لە خۆنواندن و خۆهەڵکێشانیاندا یان هیچ بنەمایەکی یاسایی یان بەهایەکی ئەخلاقی لەبەر چاو نەگرن.