سودانی: چاو دەخشێنینەوە بە کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی عێراقی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415665-سودانی_چاو_دەخشێنینەوە_بە_کەمکردنەوەی_مووچەی_خانەنشین_و_فەرمانبەرانی_عێراقی
محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی بەلیژنەی مووچەو حیسابی یەکگرتووی گەنجینە کردووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2023 07:35 Asia/Tehran
  • سودانی: چاو دەخشێنینەوە بە کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی عێراقی

محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی بەلیژنەی مووچەو حیسابی یەکگرتووی گەنجینە کردووە

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەژماری گەنجینەی یەکگرتوو  مووچەی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت و بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی (pos) و دانوستانی گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی کراوە، بۆپێشخستنی دۆخی خراپی سیستمی بانکەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا کاری کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنی تاوتوێ کراو هەڵسەنگێندرا، زۆریش باس لەو بڕە پارانە کرا کە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و پاراستنی کۆمەڵایەتی دەبڕدرێت لە ئەنجامی ئەو گرێبەستانەی پێشتر لەنێوان بانکەکان و ئەو کۆمپانیایانە ئەنجام دراون.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە کێبڕکێ لەنێوان هەموو کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکرێت، کە ژمارەیان نزیکەی شازدە کۆمپانیایە، بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێکیان کە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات بە تێچووی کەمتر، بەدواداچوون بۆ کاری ئەو لیژنانەی کە پێکهێنراون بۆ لێکۆڵینەوە لەبڕی ئەوپارەیەی کە لە مووچەی سودمەندان دەبڕدرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، نابێ رێگە بدرێت بە بارمتەکردنی فەرمانبەر بۆ سودی لایەنێکی دیاریکراو ڕوونیشی کردەوە کە سیستەمی حیسابی گەنجینەی یەکگرتوو بەشدار دەبێت لە کەم کردنەوەی گەندەڵی.