ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415684-ئەنجومەنی_وەزیرانی_عێراق_پڕۆژەیاسای_بودجە_پەسەند_دەکات
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتودا پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2023 08:47 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتودا پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران .

"بەنگین رێکانی"ی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەنوسیدا ئەوەشی خستوەتەڕو، پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی2023 هەفتەی داهاتو لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەبێ و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

هەر لەم بارەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا پڕۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییدایە و رەشنوسەکەی رەوانەی حکومەت نەکراوە، وەک بەرپرسانی حکومەتیش دەڵێن هۆکاری دواکەوتنی ئامادەکردنی رەشنوسی بودجە دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیری نرخی نەوت و فشاری شەقام بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکان و زیادکردنی دەرفەتی دامەزراندن .

پێشوتریش تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبو، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام کارکردن لەسەر ئامادەکردنی بودجە بەردەوامە، بەجۆرێک لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا بە (65) دۆلار دانراوە و لەوانەشە بگاتە (70) دۆلار.