دیداری حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431658-دیداری_حەکیم_لەگەڵ_باڵوێزی_ئێران_لە_بەغدا
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە دیداری لەگەڵ "محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەبارەی باروودۆخی سیاسی لە ناوچەکە و تەشەنەی تووند و تیژییەکی پڕمەترسی لە غەززە و لوبنان وتووێژی کرد و پێیداگرت لە سەر پێویستی هەوڵێکی بەکۆمەڵ بۆ راگرتنی ئەم شەڕەی کە ڕژێمی زایۆنی لە دووی بڵێسەپێدانی ئاگرەکەیەتی.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 17:51 Asia/Tehran
  • دیداری حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە دیداری لەگەڵ "محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەبارەی باروودۆخی سیاسی لە ناوچەکە و تەشەنەی تووند و تیژییەکی پڕمەترسی لە غەززە و لوبنان وتووێژی کرد و پێیداگرت لە سەر پێویستی هەوڵێکی بەکۆمەڵ بۆ راگرتنی ئەم شەڕەی کە ڕژێمی زایۆنی لە دووی بڵێسەپێدانی ئاگرەکەیەتی.

سەید عەمار حەکیم هەروەها بە پێداگری لەسەر پێویستی ئەنجامدرانی فریاگوزاریی زیاتر بۆ ئاوارەکان و هەوڵی مرۆڤدۆستانەی زیاتر و خوازیاری یارمەتی گەیاندن لە ڕێگای جۆراوجۆری فەرمی و نافەرمییەوە بوو. ڕێبەری ڕەتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەستی دایە پەسەندانەوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق، پیرۆزگەکان و ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە هاتنە پیری بانگهێشتەکەی مەرجەعییەتی باڵای ئایینییەوە سەبارەت بە فریاگوزاری. حەکیم خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە لایەن ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەب و هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو بۆ ئەوەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بخەنە بن گوشارەوە تا کۆتایی بێنێ بە شەڕ و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بەجێبێنێ.