عەممار حەکیم: قۆرخکرانی چەک بەمانای هەڵوەشانی حەشدی شەعبی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446296-عەممار_حەکیم_قۆرخکرانی_چەک_بەمانای_هەڵوەشانی_حەشدی_شەعبی_نییە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند؛ قۆرخکرانی چەک بەمانای هەڵوەشانی حەشدی شەعبی نیەو حەشدی شەعبی بەشێکە لە مێژووی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆریزمدا.
(last modified 2026-08-27T14:36:40+00:00 )
ئاب 27, 2026 13:53 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: قۆرخکرانی چەک بەمانای هەڵوەشانی حەشدی شەعبی نییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند؛ قۆرخکرانی چەک بەمانای هەڵوەشانی حەشدی شەعبی نیەو حەشدی شەعبی بەشێکە لە مێژووی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆریزمدا.

سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە وتاردانێکی لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازدار(د.خ) کە لەلایەن دیوانی وەقفی سوننەوە بەڕێوە چوو، جەختی کرد کە قۆرخکرانی چەک لەدەست دەوڵەت، هەوڵدان دژ بە هیچ ڕەوت یان لایەنێک نیەو بەمانای پشت گوێخرانی فیداکاریی ئەو هێزانە نایە کە لە بەرەڤانیکردن لە عێراق رۆڵیان بووە، بەڵکوو پێویستییەکە بۆ کەمڵانی پێکهاتەی حکومەت و چەسپاندنی سەروەرییەکەی.

ڕێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: لەپاوانکرانی چەک دەبێ هەنگاوێک لەئاراستەی کەمڵانی حکومەتدا بێ نەک هۆکارێک بۆ دەسپێکرانی شەڕ و پێکدادانی تازەو وتووێژ و دیالۆگ وەک ڕێگایەک بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و وەفاداریی بە ئەمەگدارییەکان، پردێک بێ بەمەبەستی هەنگاونانی هەموو عێراقییەکان بەرەو وڵاتێکی بەهێز، هێمن و یەکپارچە.