پەیامی حەکیم بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434551-پەیامی_حەکیم_بە_بۆنەی_ساڵ_ڕۆژی_شەهیدبوونی_فەرماندەرانی_سەرکەوتن
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن ڕایگەیاند: ئێمە شانازی دەکەین بەوانەی کە چرای هیدایەت و ڕێنوینی ئومەت بوون و بەردەوام دەبین لە ڕێگای خەباتماندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2025 15:12 Asia/Tehran
  • پەیامی حەکیم بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن ڕایگەیاند: ئێمە شانازی دەکەین بەوانەی کە چرای هیدایەت و ڕێنوینی ئومەت بوون و بەردەوام دەبین لە ڕێگای خەباتماندا.

"سەید عەمار حەکیم" لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن واتە سەردار سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس ئومەتی ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا لەسەر دووڕیانی دوو هەستی جیاوازداین، هەست بە شانازی لەبەر سەرکەوتن و هەروەها هەست بە ئێش و ژان لەبەر لەدەستدانی فەرماندەرانی خۆڕاگری لەوان بەرچاوترینیان شەهید سەید حەسەن نەسروڵاو و هاوڕێکانی ئەو بەڕێزە.

 حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئەم سەفەرە جیهادییە تاهەتایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە شانازی بکەین بەو پیاوانەی کە مێژووی ئۆمەتی ئێمەیان بە نوور و ڕووناکی نووسیوە و چرای هێدایەت، خۆڕاگری، بەرخۆدان، مانەوە لەگەڵ بنەما و پرەنسیپی حەق و ڕاستی، فیداکاری، پشت بەستن بە شوناس، وازنەهێنان لە ئەسڵ و بنەماکان و هەروەها مەسەلەکانی ئۆڵمەتیان بۆ بەرەکانی داهاتوو هەڵکردووە.