حەکیم: ئێران و عەرەبستان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکاندا، سەرچەشن بن بۆ وڵاتانی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436502-حەکیم_ئێران_و_عەرەبستان_لە_پتەوکردنی_پەیوەندییەکاندا_سەرچەشن_بن_بۆ_وڵاتانی_دیکە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وتی: پێشوازی لە پتەوکردنی پەیوەندی نزیکی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم دوو وڵاتە بتوانن  سەرچەشن بن بۆ وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی لە پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و  ببن بە بوارێکی  ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 05, 2025 10:46 Asia/Tehran
  • حەکیم: ئێران و عەرەبستان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکاندا، سەرچەشن بن بۆ وڵاتانی دیکە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وتی: پێشوازی لە پتەوکردنی پەیوەندی نزیکی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم دوو وڵاتە بتوانن  سەرچەشن بن بۆ وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی لە پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و  ببن بە بوارێکی  ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان

. هەروەها سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەکیمدا وتی: "ئەمڕۆ پیاوێکمان لەبیرە کە لە مەیدانەکانی جیهاد و شەڕ بە دژی ستەم و ستەمکاریدا ژیاوە، و  تەمەنی شەریفی  خۆی لە ڕێگای  ڕزگارکردنی عێراقییەکان و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان  بۆ  پاراستنی سەروەری نیشتمانی وڵاتەکەی  تێپەڕ کردووە ". ناوبراو  ڕوونیشی کردەوە: سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم    شێلگیر و  ڕاوەستاو  بوو لە بەرزڕاگرتنی کەرامەتی عێراقییەکان و هەرگیز نەیهێشت هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی زاڵ بێت بەسەر بڕیارەکانیان یان کەمکردنەوەی سەروەری وڵاتەکەی دا .