ته‌مووز 05, 2025 15:43 Asia/Tehran
  • هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق لە سەروبەندی ڕێوورەسمی عاشورای حوسەینی

لە سەروبەندی عاشورای حوسەینی، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەربەلای پیرۆزی کرد.

«عەبدولئەمیر ئەلشەمەری»، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی عاشورای حوسەینی چووە ناو کەربەلای پیرۆز و دەستبەجێ لە دوای چوونە ژوورەوە، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە فەرماندەیی نەوتەوەکانی کەربەلا لەگەڵ ئامادەبوونی هەموو فەرماندەی ئاسایش و زانیاری لە وەزارەتخانەکانی بەرگری، ناوخۆ و هێزەکانی حەشدوشەعبی بەڕێوەبرد تا لەسەر جێبەجێکردنی پلانی ڕێکخستن و هاوکاری بۆ ڕۆژی دەیەمی مەحەڕەم باس و گفتوگۆ بکات.

وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی دامەزراندنی «وێستگەکانی پشکنین و زۆرکردنی هەوڵەکان بۆ دابینی  ئاسایشی ئەم بۆنە جاویدانە»ی دەرکرد و جەختی کردەوە کە کەربەلا بەیانی شایەتی ئاهەنگێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدبوونی ئیمامی حوسەین (علیه السلام) دەبێت.

ئەلشەمەری وتی کە شاری پیرۆزی کەربەلا و دەوروبەری تەواو ئاسایشە و پلانێکی نەرم لە جێبەجێکردن دایە.

سەرپەیڤ