کوژرانی یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440820-کوژرانی_یەکێک_لە_سەرکردە_باڵاکانی_داعش_لە_عێراق
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق باسی کوژرانی یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعشیان کردووە لە هەڵمەتێکی تایبەتیدا کە لە باشووری بەغدا ئەنجام دراوە.
(last modified 2025-08-12T12:24:53+00:00 )
ئاب 12, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە عێراق

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق باسی کوژرانی یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعشیان کردووە لە هەڵمەتێکی تایبەتیدا کە لە باشووری بەغدا ئەنجام دراوە.

ژێدەرە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە یەکە تایبەتەکانی هێزی ئاسایش بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ورد و پلانبۆداڕێژراو لە ناوچەی ئەدەورە لە باشووری بەغدا، یەکێک لە سەرکردە دیار و بەناوبانگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان کوشتووە. ئەم کەسە کە بە قسەی کاربەدەستانی ئاسایشیی عێراق لە یەکەم سەرکردەکان و بناغەدانەرانی داعش بووە، دەورێکی گرنگی گێڕاوە لە دیزاین و جێبەجیکردنی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە لە عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.