ڕۆڵی ئەندامانی وەهابی نزیک لە خەمیس خەنجەر بۆ کوشتنی خەتیبی مزگەوتی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441570-ڕۆڵی_ئەندامانی_وەهابی_نزیک_لە_خەمیس_خەنجەر_بۆ_کوشتنی_خەتیبی_مزگەوتی_بەغدا
کوشتنی گوماناوی خەتیبی مزگەوتی ناسری بەغدا بە دەس لاگرانی موفتی وەهابی نزیک لە خەمیس خەنجر کەشی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی عێراقی ئاڵۆزتر کردەوە
(last modified 2025-09-13T12:04:32+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2025 15:25 Asia/Tehran
  • ڕۆڵی ئەندامانی وەهابی نزیک لە خەمیس خەنجەر بۆ کوشتنی خەتیبی مزگەوتی بەغدا

کوشتنی گوماناوی خەتیبی مزگەوتی ناسری بەغدا بە دەس لاگرانی موفتی وەهابی نزیک لە خەمیس خەنجر کەشی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی عێراقی ئاڵۆزتر کردەوە

 سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند، خەتیبی  مزگەوتی ناسر لە شاری ئەلدورە ی بەغدا بە دەس  لایەنگرانی موفتییەکی وەهابیەوە کوژراوە کە پەیوەندی بە خەمیس ئەلخەنجەرەوە هەیە کە یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە توندڕەوەکانی نێو گروپە سوننەکانی عێراق. ئەم موفتیە سەلەفییە لە فیرقەی  مەدخەلییە کە لەلایەن سعودییەکانەوە لە عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پاڵپشتی دەکرێن. هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی په یجوری  ڕاستییەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنەکەدا دەرکردووە