هاوپەیمانیی سەروەری کە گەورەترین هاوپەیمانیی سیاسیی سوننەکانی عێراقە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دابڕانی ئەندامەکانی و ھەڵوەشاندنەوەی یەکجاری دەبێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ستایشی بانگەوازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانیی سەروەریی کرد لەمەڕ پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەپاش خۆش کرانی بەستێنی یاسایی.
«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە «خەمیس خەنجەر» سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری کرد.
«مه‌سعود بارزانی» سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانێتی «سەروەری»، جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراق کرده‌وه.
هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» بە سەرۆکایەتیی «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، داوای له «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی عه‌زم کردووە بۆ ئەەی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتو ساز دەن و هاوپه‌یمانێتی پێک بهێنن.
دوو ھاوپەیمانیی گەورەی سوننەی عێراق لە سەر بەشداری لە دانوستانی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو لە ڕێگای پێک‌ھێنانی کۆڕێکی ھاوبەشەوە کە خواستێکی ھاوبەشیان ھەبێت، ڕێککەوتن.