سودانی: عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442043-سودانی_عێراق_شایەتی_گەشەسەندنێکی_بێ_وێنەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: بۆ یەکەمجار عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا توانیمان گۆڕانکارییەک بکەین کە هاووڵاتیان لە کەرتی خزمەتگوزاریدا هەستیان پێکرد
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 16:41 Asia/Tehran
  • سودانی: عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: بۆ یەکەمجار عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا توانیمان گۆڕانکارییەک بکەین کە هاووڵاتیان لە کەرتی خزمەتگوزاریدا هەستیان پێکرد

محەممەد شیاع سودانی  لە وتووێژێکدا وتی  بۆ چاکسازی ناوەندەکانی چاودێریی هەوڵمان دا و ئەو لایەنانەی وا  لە دزینی سەدەدا  دەستیان بوو، داماننە بەر لێپرسینەوەو توانیمان بڕی 500 ملیار دینار  وەربگرینەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتی: ئێستا کاتی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و پێکهێنانی هێزێکی ئەمنیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئەنجومەنی ئاسایش و دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، هەنگاو بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی داگیرکەر.