بەغدا: چوونەدەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446336-بەغدا_چوونەدەری_هاوپەیمانیی_نێودەوڵەتی_لەکاتی_دیاریکراودا_ئەنجام_دەگرێ
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێرا بەپێداگریی لەسەر پێبەندبوونی بەغدا بە خشتەی زەمەنیی دیاریکراو، رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەو چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە لەکاتی دیاریکراودا، تۆکمە دەکرێ.
(last modified 2026-08-28T15:30:23+00:00 )
ئاب 28, 2026 19:45 Asia/Tehran
  • بەغدا: چوونەدەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەگرێ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێرا بەپێداگریی لەسەر پێبەندبوونی بەغدا بە خشتەی زەمەنیی دیاریکراو، رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەو چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە لەکاتی دیاریکراودا، تۆکمە دەکرێ.

"سەباح نوعمان" وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەخت کرد لەسەر پێبەندبوونی جیددیی و بەوردیی بەغدا لەسەر وادەی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەو وڵاتە. نوعمان سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزی دەرەکی وتی کە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە وادەی دیاریکراودا واتە ٣٠ی ئەیلول، کۆتایی پێ دێ، کە ئەوەش سەلمێنەری سەروەریی حکومەت و سەربەخۆیی بڕیاری نەتەوەیی عێراقە. وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی لەوەش کرد کە حکوومەت رژدە لەسەر رێکخستنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا و وتیشی: شەرعییەتی ئەو چەک و چۆڵە، گرێدراوە بە رۆڵی نیشتمانی و مێژوویی گرووپ و پێکهاتە چەکدارەکان بۆ پشتگریی لە دەم و دەزگە ئەمنییەکان و پاراستنی وڵات. نوعمان لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد: ئەو چەکەی خاکی عێراقی لە تیرۆر رزگار کردووە، پەراوێز ناخرێ، بەڵکوو دەبێت تەنیا لەژێر چەتری یاسایی و شەرعیی دەوڵەتدا بمێنێتەوە. وتیشی؛ ئەندامانی ئەو تاقم و گرووپانە، ڕێزیان لێ دەگیردرێ و ئەمەگدارییەکانیان بەرەسمییەت دەناسرێ؛ بابەتێک کە لەچوارچێوەی شێوازێکی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاساو هێنانەدی دەزگەیەکی ئەمنیی نیشتمانی، یەکگرتوو و بەهێز، پێوشوێن دەگیردرێ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مۆڵەتی کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێڕاق کە بۆ ٣٠ی ئەیلول دیاری کراوە، دوامۆڵەتەو گەڕانەوەی بۆ نییە. لە بەرواری ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەغداو واشنگتۆن رایانگەیاند؛ لەسەر پلانێکی دوو قۆناخی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێڕاق، ڕێککەوتوون.