عامری: گەرەنتی ئەوە دەکەین هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446390-عامری_گەرەنتی_ئەوە_دەکەین_هیچ_شەڕێک_لە_نێوان_حکومەت_و_خۆڕاگری_ڕوونادات
هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق پێیداگرت کە هەرگیز هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات.
(last modified 2026-08-30T15:42:36+00:00 )
ئاب 30, 2026 19:11 Asia/Tehran
  • عامری: گەرەنتی ئەوە دەکەین هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات

هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق پێیداگرت کە هەرگیز هیچ شەڕێک لە نێوان حکومەت و خۆڕاگری ڕوونادات.

عامری هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەسانی گەندەڵ بڕیارێکە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری ڕێککەوتووە و ئێمەش پشتیوانی لە سەرۆکی حکومەت دەکەین.عامری لە وتارەکەیدا لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محمد باقر حەکیم کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕووماڵی کردبوو، ڕایگەیاند: “هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەنێوان حکومەت و بەرخۆدان ڕوونادات”. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە “پاوان کردنی چەک لە دەستی حکومەت ئامانجێکی ڕەوای نیشتمانی و دەستورییە و بنەمای دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێزە کە توانای پاراستنی عێراق و بەرگری لە ئاسایش و سەروەری و کەرامەتی وڵاتەکەمانی هەبێ”. عامری پیشیداگرت کە “پاوان کردنی چەک لە دەستی حکومەت بڕیارێک نییە لە دەرەوەی وڵات درابێ، بەڵکو بڕیارێکی تەواو عێراقییە”.