"هۆرە" ئاوازی ئۆستوورەیی ناوچەی کرماشان
"هۆرە" ئاوازی ئۆستوورەیی و ڕەسەن بە تەمەنێک ئەوەندەی مێژوو لە زێد و ناوچەی کرماشانە کە لە ئێستادا لە هەنبانەی فەرامۆشیدا بەسەر دەبات.
"هۆرە" کۆنترین بەستەی ئەم وڵاتە و مۆسیقای ڕەسەنی ناوچەی کرماشانە و تەمەنێکی ئەوەندەی درێژایی مێژوو هەیە کە لە ڕابردووی دوورەوە سینگ بە سینگ گێڕدراوەتەوە و کەمتر بە شێوەی نووسراوە لە بەردەستدا بووە و ڕەنگە ئەم بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی نائاشنابوونی بەرەی نەوێ لە گەڵ ئەم ئاوازە شکۆمەندە بێت.
هۆرە بە گشتی خاوەن شێواز و مەقامگەلی جۆراوجۆرە و پیرساڵان و بە ساڵاچووان لە گەڵ ئەم شێواز و مەقامانە ناسیاوی باشیان هەیە.
ئاوازی هۆرە کۆنترین دەرکەوتەی هونەری لە پارێزگای کرماشانە
ئەم ئاوازە ڕەسەنە سونەتییە لە ناوچەکانی رۆژئاوای وەک ناوچەی لەکستان لە پارێزگای لۆرستان، ناوچەی کەڵهورنشین لە پارێزگای ئیلام و ناوچە کەڵهورنشینەکانی هەرێمی کوردستان و لەوان خانەقین، بەدرەی جسان، جلەولا، سەعدییە، مەندەلی و بەشێک لە بەغدادا بڕەوی هەیە.
هۆرە لای لەک و کەڵهورزوانان بە "کزە" ناسراوە و بە ئاوردانەوە لە فرەچەشنی ئیتنیکی لە پارێزگای کرماشان هەر ناوچەیەک، خاوەن هۆرەی تایبەت بە خۆیەتی کە بە شێوەزارگەلی تایبەت بەو ناوچەیە دەخوێندرێت. بۆ وێنە هۆرەی گۆران لە گەڵ هەرسین جیاوازە، بەڵام لە پێکهاتەی ئاوازیدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە.
ئاوازی هۆرە جێی ستایشترین دەرکەوتەی هونەر و کۆنترین و مەزنترین کۆڵەکەی کۆشکی هەڵدراوی هونەرە و لە ڕابردووی دوورەوە وەک ئاواز و نەریتێک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە ئێراندا بڕەوی بووە و لە ناوچەی زاگرۆسدا وەک فەرهەنگ و ئایینی جەماوەری کەڵهور دەروونی کراوەتەوە.
ئەمڕۆکە دزەکردنی فەرهەنگ و نفووزی مۆسیقای بێبایەخ و نەهزراو بووەتە هۆی سڕانەوەی بەئەسپایی هۆرە لە مێژووی ئەم ناوچەیە و بەستێنی بۆ جێگربوونی بەستە و گۆرانیی بیانی خۆش کردووە.
زۆربەی مەقام و شێوازەکانی ئاوازی مێژوویی هۆرە لەبیرکراون و کەس سوراغیان لێ ناگرێت، بەڵام سەیرە بزانین کە بەشێک لەم ئاوازە سونەتی و مەقامەکانی بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنستیتۆی کەلەپۆری فەڕەنسا کۆکراونەتەوە و تۆمارکراون.
هۆرە ئاوازی ڕەسەنی بەرە لەبیر کراوەکان
ناوی هونەر: "هۆرە" ئاوازی ئۆستوورەیی
تەمەن: زیاتر لە ٤ هەزار ساڵ
شاری لە دایکبوونی: ناوچەی کرماشان
ناسنامەیەکی کورت: هۆرە ئاوازێکی هێماییە کە لە گەڵ ریتمێکی قورس و کێشهاتوودا دەخوێندرێت.
زۆرترین کاربۆردەکان: لە ڕابردوودا وێژە و ناوەڕۆکی ئایینی پێخوێندراوە و هۆرەبێژان زیاتر ڕوویان لە ئایەتەکانی کتێبگەلی ئاسمانی یان ئامۆژگارییە ڕیسامەندەکانی ئایینی ناوە. بەڵام ئەمڕۆکە شێعرەکانی خاوەن ناوەڕۆکێکی ئەویندارانە، شادیهێنەرانە، غەوارەیی، دووری و خەمۆکین.
هونەرمەندە ناسراوە و بەناوبانگی: هۆز و عەشێرە جۆراوجۆرەکان، خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی نەزەر مەنووچێهری، سەیید قولی و خوالێخۆشبوو ئیبراهیم حسێنی.
هونەرمەندانی زیندوو و بەجێماوەی هۆرە: سەیید قولی کشاوەرزی ماییدەشتی.