تیمی خوزستان بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i326187-تیمی_خوزستان_بوو_بە_پاڵەوانی_ڕکابەرییەکانی_بەرزکردنەوەی_پۆڵای_ئێران
تیمی بەرزکردنەوەی پۆڵای پارێزگای خوزستان بە دەس خستنی٥٥٥ئیمتیاز پلەی پاڵەوانەتی ریزی تەمەنیی گەورەساڵانی وڵاتی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 09:58 Asia/Tehran
  • تیمی خوزستان بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای ئێران

تیمی بەرزکردنەوەی پۆڵای پارێزگای خوزستان بە دەس خستنی٥٥٥ئیمتیاز پلەی پاڵەوانەتی ریزی تەمەنیی گەورەساڵانی وڵاتی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای پاڵەوانەتیی گەورەساڵانی وڵات(جامی تەدبیر وئومێد) لە ئەهواز بە کۆتایی هاتنی ڕکابەرییەکانی دەستەی واوە قورس کۆتایی پێهات و تیمی پارێزگای خوزستان ، بوو بە پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێیانە.

لە ڕکابەریی دەستەی واوە سەنگینی ڕکابەرییەکی هەیەجانی لەنێوان چوار وەرزشوان(نازم ئەلرۆعایا لە پارێزگای قوم، رەزا روحی و موحسین دادڕەس لە پارێزگای ئەردەبیل و غولامڕەزا ئەسغەرخا لەپارێزگای تاران) بۆ بەدەست هێنانی میدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنز بەڕێوە چوو کە سەرەنجام نازمو ڕۆعایا بە٤٠١کیلۆگرام بەگشتی دوو میدالیای زێڕ و زیوێک کۆتایی هێنا بە کارەکەی لەو پێشبڕکێیانەدا.