زۆرانبازەکەی لوبنان خۆی لە زۆران گرتن لەگەڵ خەنیمە زایونییەکەی بوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i368975-زۆرانبازەکەی_لوبنان_خۆی_لە_زۆران_گرتن_لەگەڵ_خەنیمە_زایونییەکەی_بوارد
«دومینیک مایکێڵ ئەبو نادر» زۆرانبازی کێشی ٨٦ کیلۆگرامی لوبنان لە ململانێکانی پاڵەوانەتیی ٢٠١٩ی جیھان لە کازاخستان ئامادە نەبوو لەگەڵ خەنمیمە زایونییەکەی زۆران بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2019 15:26 Asia/Tehran
  • زۆرانبازەکەی لوبنان خۆی لە زۆران گرتن لەگەڵ خەنیمە زایونییەکەی بوارد

«دومینیک مایکێڵ ئەبو نادر» زۆرانبازی کێشی ٨٦ کیلۆگرامی لوبنان لە ململانێکانی پاڵەوانەتیی ٢٠١٩ی جیھان لە کازاخستان ئامادە نەبوو لەگەڵ خەنمیمە زایونییەکەی زۆران بگرێت.

زۆرانبازەکەی تیمی نیشتیمانیی لوبنان ڕۆژی شەممە دەبا لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ٨٦ کیلوگرام دا لەگەڵ نوێنەرەکەی ڕژێمی زایونی زۆران بگرێت کەچی ئەو کارەی نەکردو لە خولی کێبەرکێکان وەلا نرا.

زۆرێک لە وەرزشکاران لە چوارچێوەی بە فەرمی نەناسینی ڕژێمی زایونی و بۆ پشتگری کردن لە ئارمانجەکانی گەلی چەوساوەی فەلەستین لە کێبەرکێ جیھانییەکاندا ئامادە نین لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایونی کێبەرکێ بکەن.