تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 16:14 Asia/Tehran
  • بردنەوەی پڕ لە گۆڵی برسلۆنا لە شەوی بردنەوەی مسی دا

تیمی فوتباڵی بارسلونا لە شەوی دەروشاوەی " لیونیل مسی" لە بەرانبەر وایادولید یاریەکەی پێنج بەسە ریەک بردەوە. ئەستێرەی ئارژانتینی لەم یاریە دا دووگۆڵی لیدا ودوو پاسی دا کە هەردووک بۆ بە گۆڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ئەم یاریە لە حوزوری شەست هەزار تەماشاوانی وەزشگەی " نیو کەمپ" ولە حەوتەی یازدەهەمی لیگی فوتباڵی یانەکانی سپانیا بەڕێوە چوو، وبارسلۆنا کە لە حەوتەکانی ئەم دواییە ڕەوتێکی ئەرینی هەبوو لە کۆتایی دا بردنەوەی پێنج بەسە ریەکی مسۆگەر کرد. لە دەقەی دوهەمی " لنگلت" دا بەرەڤانی کاری بارسلونا توانی گۆڵی یەکەمی یاریەکە لیبدا بەڵام ئەم گۆڵە دەوامێکی وای نەبوو. لە دەقەی ١٥ دا هەڵەی " مارک ئاندرە ترشتگن " دەروازەبانی ئاڵمانیایی بارسا بووە هۆو هەتا " کیکۆ" بە هاسانی گۆڵی موساوی بە ناوی خۆی تۆمار بکات دوای ئەم گۆڵە ، یاری جوانی مسی دەسپێکرا.