حوزه‌یران 29, 2025 15:38 Asia/Tehran
  • حەماس: پێویستە جیهان خێرا بۆ وەستاندنی برسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززە، هەنگاو هەڵگرێ

بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی منداڵانی غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە، پێی داگرت؛ پێویستە جیهان خێرا بۆ وەستاندنی برسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززە، هەنگاو هەڵگرێ.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پتر لە ٦٦ منداڵ لە کەرتی غەززە، لەبەر شوێنهاتی بەدخۆراکی و گەمارۆدرانی ئەو ناوچەیە، گیانیان لەدەست دا.

ئەو بزووتنەوە راشیگەیاند، پێویستە جیهان خێرا بۆ وەستاندنی جەنایەت و تاوانکاریی بەردەوامی برسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززە، هەنگاو هەڵگرێ.

بزووتنەوەی حەماس داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، خێرا هەنگاوبنێن لەپێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ لە غەززەو هەڵگیرانی گەمارۆ و ڕێگەدران بەهاتنی تێکڕای یارمەتییە مرۆییەکان. 

سەرۆکی ڕێکخراوە جەماوەریەکان لە کەرتی غەززەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە ١٠٠هەزار منداڵ لە غەززە لەبەر بەدخۆراکی ئازار دەکێشن، وشداریی دا: لە رۆژانی داهاتوودا، قەیرانی بەدخۆراکی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە، زیاتر دەبێ.

 

سەرپەیڤ