ته‌مووز 11, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا

وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا

حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، سکرتێری یانه‌ی کفری تایبه‌ت به‌ PUKmedia رایگه‌یاند:  "عه‌بدول وه‌هاب عه‌باس " جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی کفری پاش مانه‌وه‌ی دوو سه‌عات له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

سکرتێری یانه‌ی کفری وتیشی ، پێش گیان له‌ده‌ستدانی جێگری سه‌رۆکی یانه‌که‌ تووشی گرانه‌تای بووه‌ به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ده‌رنه‌که‌وتووه‌ به‌ کۆرۆنا بووه‌ یان گیان له‌ده‌ستدان بووه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی تره‌وه‌ .

عه‌بدولوه‌هاب عه‌باس وه‌رزشکارێکی دیاری ناوچه‌ی گه‌رمیان بووه‌و ماوه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتره‌ له‌ یانه‌ی کفری بووه‌و وه‌ک یاریزان و دواتر جێگری سه‌رۆکی یانه‌و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌که‌  بووه‌ .

بۆچوونت