عەلیڕەزا بەیرانوەند لە نێو 6 بەربژاری وەدەستھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384559-عەلیڕەزا_بەیرانوەند_لە_نێو_6_بەربژاری_وەدەستھێنانی_ناسناوی_باشترین_یاریزانی_ساڵی_ئاسیا
بەربژارانی وەدەستھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2020 ی ئاسیا بۆ 6 کەس کەم بوونەوە و ناوی عەلیڕەزا بەیرانوەند لە نێو بەربژارەکاندا دەبینرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2020 05:12 Asia/Tehran
  • عەلیڕەزا بەیرانوەند لە نێو 6 بەربژاری وەدەستھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا

بەربژارانی وەدەستھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2020 ی ئاسیا بۆ 6 کەس کەم بوونەوە و ناوی عەلیڕەزا بەیرانوەند لە نێو بەربژارەکاندا دەبینرێ .

رۆژنامەی الرای قەتەر نووسی  لەو لیستەدا ناوی ئەکڕەم عەفیف لە قەتەر ، سام ئەدوساری لە عەرەبستان ، ئەحمەد زەفیری لە کوێت ، عەلیڕەزا بەیرانوەند لە ئێران ، تومواکی ماکینۆ لە ژاپۆن و کیم بوکوینج لە کۆریای باشوور دەبینرێن . 

بڕیارە ژماری یاریزانەکان رۆژی 25ی نوامبر بۆ سێ کەس کەم بێتەوە و سەرەنجام ناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا لە رێکەوتی 5 ی دیسامبر دیاری دەکرێ . 

ساڵی رابردوو ئەکڕەم عەفیف ئەم ناسناوەی بردەوە و عەلیڕەزا بەیرانوەند کەوتە کۆی سێ بژارەی دواجار .