ئەمیتاب باچان کۆرۆنای پەڕاند
ئاب 03, 2020 23:15 Asia/Tehran
ئەستێرەی بۆلیود ئەمیتاب باچان دوای سێ هەفتە مانەوە لەنەخۆشخانە، رایگەیاند چاکۆبۆتەوەو نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
ئەمیتاب باچان هونەرمەندی ٧٧ ساڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت" گەڕامەوە ماڵەوە و لە حاڵەتی کەرەنتیدا دەمێنمەوە بە تەنها"، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسەکە " نێگەتیڤ بووە".
ئەو هونەرمەندە سوپاسی خێزان و خۆشەویستانی دەکات کە ئاگایان لێ بووەو لەهەواڵیان پرسیووە لە کاتی نەخۆشیەکەیداو هانیان داوە تا چاکبۆتەوە.
تا ئێستا کوڕەکەی ئەبهیشیک کە لەگەڵ خۆیدا چووەتە نەخۆشخانە، لەژێر چارەسەردایە.
وڵاتی هیندستان سێهەم وڵاتی زەرەرمەندە لە جیهاندا دوای ئەمریکاو بەرازیل کە کۆرۆنا زۆرترین زەرەری لێدوان کە نزیکەی ١ ملیۆن و نیو تووشبووی تێدایە و ٣٥ هەزار کەسیش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.