هاوپەیمانی ئەمریکایی بنکەیەکی تر لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دادەنێ
نیسان 18, 2025 17:06 Asia/Tehran
گرووپێکی چاودێری مافی مرۆڤ کە لە سوریا چالاکە، باسی پلانی ئەمریکای کردووە بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە سوریادا.
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە ئەمەریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە ناوچەکانی دەڤەری دێرەزورەوە دەگوازێتەوە بۆ بنکەی ئەشەدادی، لە چوارچێوی دانانی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە دەوروبەری بەنداوی تشریندا کە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب هەڵکەوتووە.
ئەم گرووپەی بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی گەورە لە سوریا لە نزیک بەنداوی تشرین لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە سەرچاوە ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە ژمارێک لە هێزەکانی لە سوریا بباتە دەرەوە.