نیسان 18, 2025 11:52 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێوەندی نێوان ئێران وعەرەبستان بۆ هەر دوو وڵات بەسود وکەڵک دەبێت

بەڕێز " خالید بن سەلمان " وەزیری بەرگری عەرەبستانی سەعودی دوێنێ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیامی شای ئەم وڵاتەی پێشكەشی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارە دا جەختیان کرد: بڕوای ئێمە ئەمەیە کە پێوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وعەرەبستان بۆ هەردوو وڵات بەسود وبە کەڵک دەبێت ودوو وڵات دەتوانن تۆکمە کەری یەکتر بن.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بەپیداگری لەسەر ئەمەکە پەرەی پێوەندی دوو وڵات دۆژمنیشی هەیە وتی: دەبێ زاڵ بین بەسەر ئەم هەست وورە دوژمنکارانانە وئێمە لەم بارەوە ئامادەین . بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە بڕیک لە پێشکەوتنەکانی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئامادەیە لەم بوارانە یارمەتی عەرەبستان بدات. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان کرد : ئەمەکە برایان لە ناوچە پێکەوە هاوکاریان هەبێت ویارمەتی یەکتر بدەن زۆرباشترە لە پاڵدانەوە وپاڵنەریی بەوڵاتانی تر. لەم دیدارەدا کە سەردار سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانیش بەشداری بوو ، بەڕێز خالید بن سەلمان" وەزیری بەرگری عەرەبستان بە دەربڕینی خۆشحاڵی زۆر لەم دیدارە دا،وتی: من بۆ دەستوری کاری پەرەی پێوەندی لەگەڵ ئێران وهاوکاری لەهەموو بوارەکان هاتووم بۆ تاران وهیودارم وتووێژسازەندە وبەکەڵکە ئەنجام دراوەکان، بواری پێوەندی بەهێزتر لە ڕابردوو لەنێوان عەرەبستان وکۆماری ئیسلامی ئێران خۆش بکات.

 

سەرپەیڤ