کێبەرکێی ڕاکردنی مەیدانیی یانەکانی ئێران لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت
ئهیلوول 01, 2020 13:12 Asia/Tehran
قۆناغی یەکەمی کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانیی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئێران لە بەشی پیاوان و ئافرەتان لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،قۆناغی یەکەمی کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانیی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئێران لە بەشی پیاوان ڕۆژانی ١٥و ١٦ی ئەم مانگەو لە بەشی ئافرەتانیش ڕۆژانی ١٧و ١٨ لە کۆمەڵەبینای «ئافتابی ئینقلاب»ی تاران» بەڕێوە دەچێت.
بەرلەمە ململانێی خەڵاتی گەورە لە ڕۆژانی سێھەم و چوارەمی ئەم مانگە بەرپا کراو لە بەشی ئافرەتان «ڕەیحانە مۆبینی» لە کێبەرکێکاندا بە تۆمار کردنی ڕەچەی شەش مەترو ١٧ سانتی مەتر دوای ٤٥ ساڵ توانی ڕەچەی ھەڵبەزین بە درێژایی بشکێنێت.
لە بەشی پیاوانیش دا « عەلی فەتحیی گەنجی» لە بواری ھاویشتنی ڕم لە ئاستی لواندا ڕەچەی پێشتری خۆی کە و مەترو ٣٨٧٢ سانتیمەتر بوو شکاند و ٢٣ سانتیمەتر بەرزتری کردەوە.
سەرپەیڤ