گۆڕانکارییە وەرزشییەکان لە پارێزگای کوردستان
ئهیلوول 04, 2020 10:35 Asia/Tehran
لە خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان، کاپیتان و گوڵپارێزی هەڵبژادەی ئێران چووە ڕیزی "وچان"ی کوردستانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، «زارا قەنبەری» کاپیتانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران و یاریزانی وەرزی ڕابردووی تۆپی پێی ئافرەتان بە گرێبەستێکی یەک ساڵە چووە ڕیزی یانەی تۆپی پێی ئافرەتانی وچانی کوردستانەوە.
هەروەها «زارا خاجەوی» گۆڵپارێزی وەرزی ڕابردووی یانەی وچان ئەمساڵیش گرێبەستەکەی خۆیی لەگەڵ ئەو یانەیە درێژ کردەوە.
یانەی وچان، نوێنەری پارێزگای کوردستان لە خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان لە وەرزی ڕابردوو توانی پلەی دووهەم وەدەست بهێنێت.