موشەکێک بە ٥٣ مانگی دەستکردەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە موشەکی ڤێگای ئەوروپی لە فڕۆکەخانەی بۆشایی کۆرۆ لە شاری گوانا لە فەرەنساوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا بە 53 مانگی دەستکردی بچوکەوە.
کۆمپانیای ئاریانسپەیسی ئەوروپی ڕایگەیاندووە: ئەو موشەکە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە بەسەرکەوتویی رەوانەی بۆشایی دەکرێت و پێشتر شەش جار هەڵدراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، 53 مانگی دەستکردی نانۆ و بچوکی هەڵگرتوە و لە ناو خولگەی زەوییدا جێگیریان دەکات، کە نوێنەرایەتی 21 کۆمپانیا و پەیمانگەی نێودەوڵەتی و 13 وڵات دەکەن و زانیاریان بۆ دەگوازنەوە.
کێشی مانگە دەستکردەکان 150کیلۆگرامە، چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن لەوانە چاودێری زەوی، پەیوەندییەکان، پێوانە زانستییەکان، تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیا و جێبەجێکردنی ژمارەیەک بەرنامە و پرۆژەی پەروەردەی و خوێندن.
بۆ یەکەم جارلە 18ی حوزەیراندا پلانی هەڵدانی ئەو موشەکە دانرا، بەڵام بەهۆکاری هونەری زیاتر لە جارێک دواخرا.