جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی لە سعودییە دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386668-جێ_پێیەکی_120هەزار_ساڵی_لە_سعودییە_دۆزرایەوە
گروپێک لە زانایانی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانستی مێژووی ئەمریکی توانیان جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی بدۆزنەوە کە دەکرێت کۆنترین نیشانەی مرۆڤ بێت لەو ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 11:59 Asia/Tehran
  • جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی لە سعودییە دۆزرایەوە

گروپێک لە زانایانی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانستی مێژووی ئەمریکی توانیان جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی بدۆزنەوە کە دەکرێت کۆنترین نیشانەی مرۆڤ بێت لەو ناوچەیە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەکە کاتێک ئەو مرۆڤە بەو ناوچەیەدا گەشتیکردووە خاکی سعودییەی ئێستا سەوزبووە و بیابانی نەبووە.

بە بۆچونی دامەزراوەکە 120هەزار ساڵ پێش ئێستا گروپێک لە هۆمۆسەیپیێنس -کان گەشتێکی کورتیان کردووە بۆ سعودییەی ئێستا و ئاژەڵی گامێش و حوشتر و فیلی گەورەتر لەم  تۆرەمەی  ئێستایان پێبووە.

دۆزینەوەی جێ پێیەکە لە نزیک دەریاچەیەکی کۆن بووە کە بە بڕوای دامەزراوە مێژویەکە ئەوان بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ وەستاون و پاشان تێپەڕیوون.

دۆزینەوەی جێ پێیەکە دەتوانێت هاوکارێکی باشبێت لەو لێکۆڵینەوە دورودرێژەی کە لەسەر گەشتی یەکەمی هۆمۆسەیپیێنسەکان لە کیشوەری ئەفریقاوە بۆ ناوچەکانی دیکەی زەوی دەکرێت.