پاری سەن ژێرمەن بە مۆناکۆی دۆڕاند
لە یەکەم یاری حەوتەی یازدەهەمی لیگی یەکی فەڕەنسە ، پاری سەن ژێرمەن بردنەوە لە بەرامبەر مۆناکۆی بە دۆڕان گۆڕیەوە .
لە دەسپێکی حەوتەی یازدەهەمی لیگی یەکی فەڕەنسە ، پاری سەن ژێرمەن لە ماڵی مۆناکۆ لە کاێتک دا کە لە نیوەی یەکەم دا سەرکەوتبوو ، سەرەنجام سێ بە دوو دۆڕاندی .
لەم یاریەدا لە نیوەی یەکەم دا ئیمباپێ لە خولەکەکانی 25 و 37 لە سەر خاڵی پێناڵتی گۆڵێکی وەشاند و پاری سەن ژێرمەنی خستە پێش ، بەڵام نیوەی دوەهەم فولاند هێرشبەری ئاڵمانیی مۆناکۆ بە گۆڵ لێدان لە خولەکەکانی 52 و 62 ئەنجامەکەی یەکسان کرد .
سەرەنجام لە خولەکی 84 دا فابر گلاس لەسەر خاڵی پێناڵتی گۆڵی سێهەمی مۆناکۆی لێدا تا کامبەکی ئەم یانەیە تۆکمە بێت .
مۆناکۆ بەم بردنەوە بوو بە 20 خاڵی و کەوتە رێزی دوهەم . پاری سەن ژێرمەنیش سەرباری سێهەمین شکستی وەرز ، 24 خاڵی و لە سەرووی خشتە مایەوە .